شاندێكی بانكی جیهانی سەردانی مەسروور بارزانی دەكەن

:: PM:01:37:23/03/2025 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی بانكی جیهانی كرد، بە سەرۆكایەتیی جان كریستۆف كارێ، بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمڕۆ یەكشەم 23ی ئادار، بە گوێرەی راگەیەنراوی حكوومەت، لە دیدارەكەدا دووپات لە پەرەپێدانی هاریكاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ بانكی جیهانی كرا، لەپێناو گەشەپێدانی ئابووری و پڕۆسەی چاكسازی بە ئاراستەی باشتركردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم