سه‌یفوڵاخان غه‌فاری باشبلاغ هاووڵاتیی به‌ساڵاچووی كورد و خه‌ڵكی شاری سه‌قز، به‌هۆی به‌شداریكردنی له ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆزی كوردستان و خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌ك، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌و ته‌مه‌نی 78 ساڵه و رێكخراوی مافی مرۆڤ له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد، دوای گرتنی بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی سه‌قز گواستراوه‌ته‌وه.
سه‌یفوڵاخان غه‌فاری به تۆمه‌تی ''تێكدانی ئاسایشی گشتی'' دوای به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له قه‌ڵاكۆنی سه‌قز گیراوه.
ئه‌و له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هۆنراوه‌یه‌كی مامۆستا قانعی شاعیر له وه‌سفی ''ئازادی له زیندان'' ده‌خوێنێته‌وه و ئاماده‌بووانیش چه‌پڵه‌ی بۆ لێ ده‌ده‌ن.
جێی باسه زیاتر له مانگ و نیوێكه رێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیان پێ كردووه و بڕیاره تا 13ی نه‌ورۆز درێژه‌یان هه‌بێت. حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه پێشی رێوڕه‌سمه‌كان بگرێت، به‌ڵام به بیانووی جیاواز ده‌ستی به گرتنی رێكخه‌ران و چالاكان كردووه و له ماوه‌ی رابردوودا ده‌یان كه‌س گیراون.