وەزارەتی داد ئامادەكاری دەكات بۆ كردنەوەی گرتووخانەی چەمچەماڵ لە مانگی داهاتوودا، دوای تەواوكردن نۆژەنكردنەوە و ئامادەكردنی بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییە ددانپێدانراوەكان.
موراد سەعدی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق ڕای گەیاند: ماوەی 10 ساڵە گرتووخانەی چەمچەماڵ هیچ گیراوێكی تێ نەكراوە، ئەویش وایكردووە گرتووخانەكە وێران ببێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی داد دەڵێت: وەزارەتی داد دەستپێشخەریی كرد بۆ نۆژەنكردنەوەی گرتووخانەی چەمچەماڵ بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییە ددانپێدانراوەكان، بە ئامانجی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لە چاكسازییەكان و باشتركردنی بارودۆخی گیراوەكان.
ئەو بەرپرسە ڕوونیشی كردەوە، كارەكانی نۆژەنكردنەوەكە بریتی بوون لە بەرزكردنەوەی ژێرخانی گرتووخانەكە و بەرزكردنەوەی ڕێوشوێنە تەناهییەكان، هەروەها دانانی نوێترین كامێرا و گرتنەبەری تەكنەلۆجیای سەردەمییانە لە هۆڵەكاندا كە بە یەكەكانی فێنككەرەوە و تەندروستی دانراوە.
هەروەها دووپاتی لە جێبەجێكردنی بەرزترین ستانداردی مافی مرۆڤ لە ناو خانەكان و ناوچەكانی دەوروبەری كردەوە، جگە لە دامەزراندنی هۆڵی تایبەت بە وۆركشۆپی مەشق و ڕاهێنان.
سەعدی ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو گیراوانەی دەگوازرێنەوە بۆ گرتووخانەی چەمچەماڵ، ئەوانەن كە بە تاوانی تاوانكاری لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین و نەینەوا و كەركووكەوە سزا دراون، ئەمەش دڵنیایی دەدات كە گیراوەكان بە ئاسانی دەتوانن چاویان بە خێزانەكانیان بكەوێت.