شێخ زاهید شه‌هابی كه‌سایه‌تیی ناسراو و له چالاكانی مه‌زه‌ویی سه‌قز، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعات به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توندوتیژانه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایه‌وه. شێخ زاهید شه‌هابی یه‌كێك له به‌شدارانی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی سه‌قز بووه و وێڕای هه‌ڵگیرساندنی ئاگری نه‌ورۆز، په‌یامێكیشی بڵاو كرده‌وه.
هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعات به هێرشكردن بۆ سه‌ر خانه‌قای "ڕێگه‌ی ئازادی"ی سه‌قز، به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژانه زاهید شه‌هابیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و كتێبه‌كانی ناو خانه‌قاكه‌یان فڕێ داوه‌ته ده‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، چه‌ند ڕۆژ پێشتر ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكانی مه‌ده‌نیی سه‌قز هۆشدارییان دابوو له ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكان و هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ت و دۆسیه‌سازی بۆیان.
شێخ زاهید شه‌هابی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز له شاخی جاقلی سه‌قز به‌شداری كردبوو و چه‌ند گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌و برای زاهید شه‌هابییه كه هاوینی ڕابردوو له‌گه‌ڵ دوو چالاكی تر به ناوه‌كانی په‌یمان محه‌مه‌دی و په‌رویز ڕه‌حیم په‌نا، له خانه‌قا به ده‌ستڕێژی فیشه‌ك كوژران.
ئه‌وكات چالاكانی مه‌ده‌نیی سه‌قز به ئاماژه‌دان به به‌ڵگه‌كان و پێشینه‌ی ناوه‌نده حكوومه‌تییه‌كان، ئه‌م هه‌وڵه‌یان به تیرۆری رێكخراو و هه‌وڵێك بۆ به‌رده‌وامیدان به سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگ زانی.