باڵەخانەكان بە سیستەمی وزەی خۆری شاشە رووپۆش دەكرێن

:: PM:06:37:07/04/2025 ‌
كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا، پێشوازی لە ئایشە سنیرلی سەرۆكی كۆمپانیای ئەستەنبوڵ تەیچ كرد كە تایبەتە بە دانانی سیستەمی وزەی خۆر لە شێوەی شاشە و شەفاف لە ڕووكەشی بینا و پەنجەرەكان بە تەكنیك و تەكنەلۆجیایەكی نوێ كە جێگەیەكی كەمتر دەگرێت.

بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، لە دیدارێكدا باس لە پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە ڕێگەی وزە نوێبووەكان كرا كە لە ڕووی ئابووری و ژینگەوە سوودی زۆریان هەیە.

هەر لەم ڕوانگەیەوە وەزیری كارەبا یاسا و ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی كارەبای بۆ هاندان و كاراسانی بۆ دانانی سیستەمی وزەی خۆر خستە ڕوو كە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی وزەی زیادەی سیستەمەكە لەگەڵ تۆڕی كارەبا هاندەرێكی باشە بۆ دانانی سیستەمی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم