بە فەرمانی مەسروور بارزانی ئێزیدییەكان بوونە خاوەنی ناسنامەیەكی تایبەت

:: PM:03:25:09/04/2025 ‌
بەخشینی دارایی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە و بۆ مانگی سێ‌ دەبەخشرێتە ئێزیدییانی ڕزگاربووی دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش.

بەخشینەكە دەستی پێ كردووە كە ناوچەكانی "خانكێ" و "شێخان" و "شاریا" و "دێرەلووك" لە دهۆك دەگرێتەوە.

هاوكات ئەو ئێزیدییانە بە فەرمانی سەرۆك وەزیران بوونەتە خاوەنی ناسنامەیەكی تایبەت، وەك بەڵگەنامەیەكی فەرمی بەكار دێت، لە داودەزگاكانی حكوومەتدا دەتوانن بەكاری بهێنن و ئاسانكاریی كاروبار و مامەڵەیان بۆ دەكرێ.

جێی ئاماژەیە كە بۆ ماوەی هەشت مانگە، سێ‌ هەزار و 575 ڕزگاربووی دەستی داعش بەخشین وەردەگرن.

بەخشینی سەرۆك وەزیران بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش، هەموو ئەندامانی خێزانی ڕزگاربووی گرتووەتەوە و تەنانەت ئەوانەشی لە دەرەوەی وڵاتن هاوكارییەكانیان پێدەگات.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم