بەراورد بە دوێنێ، بەهای زێڕ لە بازاڕەكانی دنیادا رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، ئەمەش كاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان دروست كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەم 10ـی نیسان، شاخەوان مەمەد لە زێڕنگریی ئیمان، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرز بووەتەوە.
باسی لەوەش كرد، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی دنیادا بە سێ هەزار و 130 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا، لە كاتێكدا هەفتەی رابردوو نرخی ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 60 دۆلار.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئێستە نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 568 هەزار دینارە
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 662 هەزار دینارە
مسقاڵێك زێڕی عەیار 24 بە 758 هەزار دینارە