پەیرۆڵ بۆ مووچە كارا كرا

:: AM:11:05:10/04/2025 ‌
سیستمی پەیرۆڵ بۆ ناردنی مووچە بۆ فەرمانگەكانی حكوومەت كارا كرا، سەرجەم یەكە ژمێریارییەكان پاسۆردی نوێیان بۆ نێردراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 10ـی نیسان، سەرچاوەیەك لە یەكی ژمێریاریی فەرمانگەیەكی حكوومی، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سیستمی پەیرۆڵ بۆ فەرمانگەكان كارا كراوە تا لیستی مووچە بنێرن.

ئەوەش زانراوە كە پاسۆردی نوێ‌ بە یەكە ژمێریارییەكان دراوە تا داخلی سیستمەكە بن و لیستی مووچە بنێرن.

ئەوەشی زانراوە كە خشتەی مووچەی مانگی چوار، هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادە دەكرێت و ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.

ئەو فەرمانگانە پێویستە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لیستەكە بنێرن، تا وەزارەتی دارایی پێداچوونەوەی بۆ بكات و بۆ دارایی عێراقی بنێرێت.

پێشتر بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و ئابووری رایان گەیاندبوو، لیستی مووچە تا ئاستێك كێشەكانی چارەسەر كراون و هەر تێبینییەك هەبێت، بەخێرایی چارەسەر دەكرێن.



وشە - رامیار جەواد