نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا ده‌ڵێ، "ئه‌حمه‌د شه‌رعم له پشتیوانیى به‌ردوامى ئێمه دڵنیا كرده‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى نیسان له چوارچێوه‌ى كۆڕبه‌ندى ئه‌نتالیا له توركیا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى سووریا كۆبوونه‌وه، دواتر له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ، "هاوڕا بووین له تێڕوانینى ئه‌و له‌وه‌ى ئایندى سووریا ته‌واوى رۆڵه‌كانى له‌خۆ بگرێت، ستایشى رێبازى ئه‌وم كرد و دووپاتم له‌سه‌ر به‌رده‌وامى پشتیوانمان بۆ ئه‌و كرده‌وه".
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ، ""جەختمان لە پابەندبوونی هاوبەشمان بە شەڕی بەردەوامی دژی داعش کردەوە. دڵخۆش بووم بە پابەندبوونی سەرۆک شەرع بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە."