پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەدا و ئێستە ئەو شارە 19مین پارێزگایە لە عێراق دا.
د.شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، "سوپاس بۆ خودا ئەویش تێپەری" و پیرۆزبایی لە تەواوی خەڵكی هەڵەبجە و كوردستان دەكەم بەبۆنەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیی بەپارێزگابونی هەڵەبجە.
ھەڵەبجە بە یەكێك لە شارە گەورە و گرنگەكانی كوردستان دادەنرێ و دەكەوێتە نێوان ھێڵی درێژی 46ی پلەی ڕۆژھەڵات و ھەر دوو بازنەی پانی35-36 پلەی باكوور و 83 كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانیەوە.
ئەو سەردەمەی كە لەسەر پارێزگای سلێمانی بوو 39.9%ی ڕووبەری ھەموو ئەو پارێزگایەی پێك دەھێنا.