رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، لایه‌نه شیعه‌كان كه‌وتوونه‌ته جووڵه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه دروست بكه‌ن، ئه‌مه دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق توانى پڕۆژه‌ى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه قبووڵ بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ى نیسان، رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌ب راپۆرتێكى له‌سه‌ر به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناونیشانى، "دواى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه، لایه‌نه شیعه‌كان هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیریى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن"، دواتریش رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌وڵى لادانى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى عێراق له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه، ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات شیعه‌كان به‌رده‌وام له‌مپه‌ر بۆ ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێم دروست ده‌كه‌ن.
رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه ئاماژه بۆ هه‌وڵى فراكسیۆنى سادقوون و به‌در ده‌كات. سادقوون كه باڵى سیاسیى میلیشیاكانى عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌قه، هه‌ڕه‌شه‌ی لادانى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، گوایه دوێنێ رێگه‌ى داوه یاساى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه په‌سەند بكرێت، رێكخراوى به‌دریش داوا ده‌كات له پاڵ هه‌ڵه‌بجه، ته‌له‌عفه‌ر و خورماتوو بكرێنه پارێزگا.
ئه‌و رۆژنامه عه‌ره‌بییه به هاوسۆزى له‌گه‌ڵ كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه، راپۆرته‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له ژێر وێنه‌ى سه‌ره‌كى راپۆرته‌كه نووسیویه‌تى، "دواى چاوه‌ڕوانییه‌كى درێژ هه‌ڵه‌بجه سه‌ركه‌وت" له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌ش ده‌ڵێ، "جووڵه‌ى شیعه‌كان له‌و كاته‌دا پرسیارى قووڵ له‌باره‌ى نیازى راسته‌قینه‌ى ئه‌وان ده‌جووڵێنى به تایبه‌تى له‌و كاته‌دا. جا له برى ئه‌وه‌ى یه‌كگرتوویى نیشتمانى ده‌ربخه‌ن، رێز له مه‌ینه‌تى شارى هه‌ڵه‌بجه بگرن كه رووبه‌ڕووى دزێوترین تاوانى مرۆڤایه‌تى بووه‌ته‌وه، ئه‌و لایه‌نه شیعه ده‌سه‌ڵاتدارانه ده‌یانه‌وێ ته‌نگژه‌یه‌كى قووڵى سیاسى نوێ ده‌ربخه‌ن، رووداوێك ده‌قۆزنه‌وه كه ده‌بوو خاڵێك بێت بۆ ته‌بایى و ساڕێژبوونى زام".
له به‌شێكى تریش ده‌ڵێ، "چاودێران پێیان وایه ئه‌و رێكارانه‌ى شیعه‌كان، به‌رده‌وامبوونى ئه‌جێنداى شاراوه‌یه، به ئامانجى گوشار خستنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌ناوبردنى هه‌ر هه‌نگاوێك كه پێگه‌ى ده‌ستوورى و كارگێڕیى هه‌رێم به‌هێز ده‌كات".
دوێنێ له په‌رله‌مانى عێراق یاساى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه په‌سەند كرا.