نرخی دۆلار شكا

:: PM:02:13:16/04/2025 ‌
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستان رووی لە نزمبوونەوە كردووە و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتە خوار 147 هەزار دینار و پێشبینیی هەرزانبوونی زیاتریش دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 16ـی نیسان، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی دراوگۆڕینەوە، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی دۆلار و كۆی دراوەكان لە بازاڕەكانی بۆرسەی هەرێم و بەغدا، گۆڕانكاریی بەسەردا هات و بەراورد بەدوێنێ شكا.

زیاتر گوتی، نرخی دۆلار دوێنێ‌ بە 147 هەزار و 600 دینار بوو، ئەمڕۆ نزیكەی هەزار دینار دابەزی و گەیشتە خوار 147 هەزار دینار.

باسی لەوەش كرد، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 100 دۆلار دابەزی بۆ 146 هەزار دینار و 800 دینار و ئەگەری دابەزینی زیاتریشی هەیە.

لەبارەی هۆكاری دابەزینی نرخەكەی رای گەیاند، كۆنترۆڵكردنی دۆلار كە رێگە نەدرێت بچێتە وڵاتێكی دراوسێ‌ لەلایەن ئەمەریكاوە بەسەر عێراق، وایكردووە دۆلار روو لە هەرزانی بكات.



وشە - رامیار جەواد