ئەمەریكا دەقی كۆبوونەوەیەكی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە

:: AM:09:32:17/04/2025 ‌
كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەیەكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئادەم سمیز ئەندامی باڵای لیژنەی خزمەتە سەربازییەكانی كۆنگرێسی بڵاو كردەوە كە سەردانی عێراقی كردبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی نیسان، كونسوڵگەی ئەمەریكا بڵاوی كردووەتەوە، شاندێكی كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە ڕابەرایەتیی ئادەم سمیز ئەندامی باڵای لیژنەی خزمەتە سەربازییەكانی كۆنگرێس، سەردانی عێراقیان كرد.

دەشڵێت، هاتنی ئەو بەرپرسەی ئەمەریكا بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێوەندیی گرنگی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و عێراق بوو.

ئاماژە بەوەش كراوە، لە سەردانەكەدا شاندەكە چاویان كەوت بە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران و سەركردە باڵاكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها ئەو هێزە ئەمەریكییانەی لە عێراقدا جێگیرن.



وشە - رامیار جەواد