تای خوێنبەربوون لە شارێكی كوردستان تۆمار كرا

:: AM:11:03:17/04/2025 ‌
 لە سنووری پارێزگای كەركووك، دوو حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمار كراون و هەردوو تووشبووەكە دۆخی تەندروستییان باش نییە. حاڵەتی یەكیان مەترسیدارە و ناجێگیرە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی نیسان، بەرپرسانی تەندروستیی كەركووك رایان گەیاندووە، لە سنووری پارێزگای كەركووك، دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار كراون كە یەكیان لە شارەدێی تازە خورماتووە  و ئەوی تریان لە قەزای داقووقە.

بەگوتەی سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی گشتیی كەركووك، هەردوو تووشبووەكە پیاون، یەكیان بەركەوتنی لەگەڵ ئاژەڵدا هەبووە و كاری ئاژەڵداری كردووە، ئەوی تریشیان گۆشتفرۆشە.

ئێستە هەردوو تووشبووەكە لە نەخۆشخانەی گشتیی كەركووك خەوێنراون، دۆخی تەندروستی یەكیان ناجێگیر و مەترسیدارە.

تای خوێنبەربوون بەشێوەیەكی گشتی نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە، لە ڕێگەی زیندەوەرێكی بچووكەوە كە ناوی (گەنە)یە، لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لە زۆرینەی حاڵەتەكاندا نەخۆشییەكە لەسەر ئاژەڵ دەرناكەوێت، بەڵام كاریگەریی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دەكات كە بەچەند شێوازێك دەردەكەوێت.



وشە - رامیار جەواد