بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان رای گەیاند، توانیویانە تۆڕێكی بڵاوكردنەوە و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر لە جۆری ماریجوانا بگرن، لەم چالاكییەدا توانرا نزیكەی شەش كیلۆگرام ماریجوانا دەستی بەسەردا بگیرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان بڵاوی كردووەتەوە، هێزەكانیان هەستان بە هەڵوەشانەوەی تۆڕێكی بڵاوكردنەوە و بازرگانی بەمادەی هۆشبەر لە جۆری ماریجوانا كە پێكهاتوون لە پێنج كەس، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی نزیكەی شەش كیلۆگرام ماریجوانا.
دەشڵێت، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لەناو شاری هەولێر توانیان تۆڕێكی بڵاوكردنەوە و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر لە جۆری ماریجوانا بگرن، لەم چالاكییەدا توانرا نزیكەی شەش كیلۆگرام ماریجوانا دەستی بەسەردا بگیرێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، گرتنی ئەم تۆڕە تەواوكەری ئەو تۆڕەیە كە پێشتر لە ڕاگەیەنراوی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاومان كردووەتەوە، تێیدا دوو تۆمەتبار و نزیكەی یەك كیلۆگرام لە هەمان مادە دەستی بەسەردا گیرابوو .
ئەم تۆڕە مەترسییەكەیان لەوەدابوو كە پێكهاتەكەیان لە كەسانی عەرەب و كورد پێكهاتبوون، ئافرەتیان بەكار دەهێنا بۆ فێركردنی منداڵ و گەنج و لاوی پارەدار، پاشان فرۆشتنی ئەم مادە هۆشبەرە پێیان بەو نرخەی خۆیان دەیانویست.