یەكشەم پشووی فەرمییە

:: PM:03:13:17/04/2025 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە رۆژی یەكشەمی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت، بەڵام هەموو فەرمانبەران ناگرێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە كە ڕۆژی یەكشەم 20ی نیسانی 2025، بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)ی حەزرەتی مەسیح، تەنیا بۆ پێكهاتەی مەسیحییەكان لە سەرجەم داودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێ.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە ڕۆژی دووشەم 21ی نیسان دەوام دەست پێدەكاتەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم