كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشمانیی كوردستان، لە سلێمانی كۆتایی هات.
لینا تاهیر پەیامنێری "وشە" لە سلێمانی، پێی راگەیاندین، كەمێك لەمەوبەر شاندی پارتی بارەگای یەكێتییان لە سلێمانی جێهێشتووە و كۆبوونەوەكە بەكۆتا هاتووە.
زیاتر گوتی، هێشتا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بە فەرمی رانەگەیەنراوە، پێدەچێ راگەیەنراو لەبارەی ناوەڕۆكەكەی بڵاو بكرێتەوە.
شاندی پارتی و یەكێتی ئەمڕۆ تایبەت بە دابەشكردنی پۆستەكان كۆ بوونەوە، پێشتر لە پیرمام وەرەقەی تایبەتیان خستە بەردەم یەكتر لەبارەی پۆستەكان و ئەمڕۆ گفتوگۆیان لەبارەیەوە كرد.