هاووڵاتییه‌ك كه پێشمه‌رگه‌یه‌كى خانه‌نشینه به ناوى ئه‌رسه‌لان خالید له نزیك گوندى قه‌ده‌فه‌رى سنوورى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه ده‌بردرێت، هاوسه‌ره‌كه‌شى به وشه ده‌ڵێ،" چه‌كداره‌كان سه‌ر به حزبه‌كه‌ى محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود بوون".
ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینى 18ى نیسان، هێزێكی چەكدار کە دەگوترێ سەربە پارتی سۆسیالست، هەڵدەكوتنە سەر خێزانێكی سەیرانکەر لە گوندی قەدەفەری نزیک هەڵەبجە و بەگوتەی ئەندامێکی خێزانەکە، كەسێكیان لەگەڵ خۆیان بردووە كە خانەنشینی پێشمەرگەیە. دووپاتیشی کردەوە "هاتینە ناو بەخەكەمان دایان بەسەرماندا ئازاریشیان داین".
کەژاڵ عەبدولرەحمان هاوسەری ئەو پێشمەرگە خانەنشینەی هێزەکە بردوویانە، بۆ "وشە" دەڵێ:"لە بەردەم مزگەوتی قەدەفەری چەندان چەكدار دەمامكدار بە ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ، هاوسەرەكەم بە ناوی ئەرسەلان خالید كە پێشمەرگەی خانەنشینە و پلەی سەربازی هەیە، ڕفاند.
بەگوتەی کەژاڵ لەکاتی لێدوانەکەدا، "سێ سەعات دەبێت هاوسەرەكەمیان فڕاندووە و چەكدارەکان سەربە حزبەكەی محەمەد حاجی مەحموود بوون، ئێستە لە گوڵەخانەن و هیچ سۆراخێكی ئەرسەلان نازانین".
"ئێمە بەمەبەستی گەشت و سەیران هاتبووینە باخەكەی خۆمان، ئەوان پێیان وتین نابێت بێنەوە بەم ناوەدا، باخەكەیان لێ داگیر كردووین و هاوسەرەكەم خوشكەزای حاجی مەحموودی باوكی محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی سۆشیالستە" ئەمە بەگوتەی کەژاڵ.
ئەو زانیاری زیاتر دا، لە كاتی فڕاندنی هاوسەرەكەم لەلایەن چەكدارەكانەوە، لێیانداین و بە شەق هاتنە گیان خۆم و منداڵەكانم.
ماوەیەکە حزبی سۆشیالست کێشەی تێدایە و پێشتریش چەند جارێک تەقە و شەڕ و حاڵەتێکی کوشتنیش لە نێوانیاندا ڕوویداوە، بە تایبەت لە نێوان چەکدارانی سەرۆکی حزبەکە و براکەیدا.