یەكێك لە بانكە بەشدارەكانی پڕۆژەی هەژماری من، بڕیاری داوە پارە بە قەرز بداتە ئەو كەسانەی لەو پڕۆژەیە بەشدارن و هەژماری منیان هەیە، ئەوەش بۆ دانانی سیستمی كارەبا لە وزەی خۆر.
ئەمڕۆ یەكشەم 20ـی نیسان، سەرچاوەیەكی باڵا بە "وشە"ـی راگەیاند، یەكێك لەو هەشت بانكەی بەشداریی پڕۆژەی هەژماری منی كردووە، بڕیاری داوە پارە بە بەشداری پڕۆژەی هەژماری من بدات بەشێوەی قەرز.
ئەوەشی گوت، قەرزی ئەو بانكە بۆ ئەو بەشدارانەیە لە پڕۆژەی هەژماری من حسابی بانكییان هەیە و وەك فەرمانبەر تۆمار كراون، ئەوەش بۆ دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی كارەبایە لە خۆر كە بە وزەی خۆر ناسراوە.
ئەوەش زانراوە، ئەو پڕۆژیە لەلایەن ئەو بانكەوە بەمنزیكانە رادەگەیەنرێت و لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی وزەی نوێ لە وەزارەتی كارەبا هاوئاهەنگی دەكات بۆ پێدانی ئەو قەرزە.
ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە بانكەكان بە چڕی كار بۆ ئەوە دەكەن، تا كۆتایی ئەمساڵ تەواوی فەرمانبەرانی كوردستان بكرێن بە خاوەنی حیساب بانكی خۆیان و مووچەكانیان لە ڕێگەی بانك وەربگرن.
لە پڕۆژەی هەژماری مندا تا ئێستە هەشت بانك بەشدارییان كردووە، بەپێی ئەو پڕۆژەیە لەم مانگە نزیكەی 400 هەزار فەرمانبەر لە رێگەی بانكەوە مووچەكانیان وەردەگرن.