وەزارەتی پەروەردە وانەی زانستی گۆڕی

:: AM:09:11:20/04/2025 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەمساڵ دەستی كردووە بە گۆڕینی بابەتەكانی زانست لە خوێندن، لە هەنگاوی یەكەمدا بۆ خوێندنی ساڵی 2025 بۆ 2026 زانستی چوار پۆلی گۆڕی.

ئەمڕۆ یەكشەم 20ـی نیسان، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، بۆ خوێندنی ساڵی نوێ‌ گۆڕانكاری لە بابەتی زانست كراوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، زانستی پۆلی یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەمی بنەڕەتی گۆڕاوە، بۆ خوێندنی ساڵی 2025 بۆ 2026 دەخوێنرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو ئەو وەزارەتە بڵاوی كردەوە، گۆڕانكاری كراوە لە بابەتی بیركاریی پۆلی 10 و لە ساڵی نوێی خوێندن جێبەجێ دەكرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە ساڵانە وەزارەتی پەروەردە، گۆڕانكاری لە بابەتەكان دەكات بەپێی گۆڕانی پێَشكەوتنی فێركردن دەیانگونجێنێت.


وشە - رامیار جەواد