بە چاودێریی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان، کۆنفرانسێکی زانستیی نێودەوڵەتی لەبارەی ئێزدی، ئاین، کولتوور، مێژوو و جوگرافیا بەڕێوە دەچێت.
کۆنفرانسەکە لە 29ی نیسانی 2025، بە چاودێریی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە دهۆک بەڕێوە دەچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی، "وشە" لە کۆنفرانسەکەدا چەندان توێژەری نێودەوڵەتی بەشداری دەکەن، گفتوگۆ لەبارەی ئێزدی، ئاین، کولتوور، مێژوو و جوگرافیا دەکرێت.
زانکۆی دهۆک، شوێنی بەستنی یەکەم کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی دەبێت و سەتان میوان ئامادە دەبن.
لەماوەی رابردوودا، مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان، گرنگییەکی زۆری بە ئێزدیەکان داوە تا ئەو ئاستەى کە ئێستە مانگانە مینحەی بۆ دابین کردوون، هەروەها مانگانە مووچەی سێ هەزار و 150 ئافرەتی رزگاربووی دەستی تیرۆرستانی داعش دەدات و نەخۆشخانەی تایبەتی بۆ چارەسەری حاڵەتی دەروونی ئەوانە داناوە کە پێویستیان بە ڕاوێژە.