بەهۆی جوانكارییەوە ژنێك گیانی لە دەست دا و پۆلیس دەڵێت، لێكۆڵینەوەیان دەست پێ كردووە.
ئەمڕۆ چوارشەم 23ـی نیسان، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەمڕۆ تەرمی ژنێك گەیەنراوەتە پزیشكی دادی، پاش ئەنجامدانی توێكاری، دەركەوت لە كاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانكاری لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت، گیانی لە دەست داوە.
ئەوەش زانراوە، ئەو ژنە خاوەنی سێ منداڵە و هاوسەرەكەی لە دەرەوەی وڵاتە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بگەڕێتەوە سلێمانی و تەرمەكەی رادەست دەكرێتەوە.
هاوكات پۆلیسی سلێمانی پشتڕاستی هەواڵەكەی كردووە و دەڵێت، لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسەكە دەستی پێ كردووە.