ئەنجوومەنی باڵأی فەتوا حوكمی ئه‌نجامنه‌دانی نوێژی هه‌ینی له كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە و ئاماژەی داوە كە بەهۆی ئەوەی نوێژی هەینی فەرزی "عەینە"، بۆیەلەسەر هەموو پیاوێكی باڵغی نیشتەجێی مسوڵمان واجبە، بۆیە هەر كەسێك لە دوای نوێژی بەیانی لە شار دەرچوو، نوێژی هەینی لەسەر واجب دەبێت، بۆیە پێویستە سەر لەبەیانی رۆژی هەینی گەشت نەكات و بیخاتە پاش ئەنجامدانی نوێژی هەینی یا لەسەر رێگە لە مزگەوتێكی گوند و شارەدێكان كە مۆڵەتی فەرمییان هەیە بەشداری لە مەراسیمەكە بكات.
هاوكات لە بەشێكی روونكردنەوەكەی ئەنجوومەنی فەتوا هاتووە، لێرشدا به پێویستی ده‌زانین هه‌روه‌ك چۆن پێویسته موسڵمانان گرنگی بده‌ن به عیباده‌ته‌كانیان، ئاواش گرنگی بده‌ن به پارێزگاریكردن له‌و ژینگه جوانه‌ی كوردستان‌مان.
دەقی روونكردنەوەكەی ئەنجوومەنی فەتوا:
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی پرسیار كرا له ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به حوكمی ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه هاوڵاتیان له‌رۆژی جومعه‌دا ده‌چن بۆ گه‌شت و سه‌یران و به‌شداری له‌مه‌راسیمی نوێژی جومعه ناكه‌ن، یان گروپێك ڕێك ده‌كه‌ون و له‌و شوێنه‌ی كه سه‌یرانه‌كه ده‌كه‌ن مه‌راسیمی نوێژی جومعه له‌و ده‌شت و ده‌ره‌دا بۆ خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌نجومه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه:
1- ئاشكرایه كه نوێژی هه‌ینی فه‌رزی عه‌ینه له‌سه‌ر هه‌موو پیاوێكی باڵغی عاقڵی نیشته‌جێی موسڵمان، وه‌ك خوای میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: :( يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ * فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) (سورة الجمعة: 9ـ10).
بۆیه هه‌ر كه‌سێك له‌دوای نوێژی به‌یانی له شار ده‌رچوو نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، كه‌واته پێویسته یان سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی جومعه سه‌فه‌ر نه‌كات و بیخاته پاش ئه‌نجامدانی نوێژه‌كه، یان له ڕێگه‌دا له مزگه‌وتێك یان له مزگه‌وتی گوند و شاره‌دێكان كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه، به‌شداری مه‌راسیمی نوێژی جومعه بكات.
2- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی پێویسته له مزگه‌وتێكدا بێت، كه له‌ناو ئاوه‌دانی نوێژخوێنه‌كاندا بێت و ره‌زامه‌ندی فه‌رمی هه‌بێت، بۆیه نابێت گروپێك بۆ خۆیان له‌ده‌شت و ده‌ردا مه‌راسیمی جومعه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر كردیان نوێژه‌كه‌یان به‌تاڵه.
لێرشدا به پێویستی ده‌زانین هه‌روه‌ك چۆن پێویسته موسڵمانان گرنگی بده‌ن به عیباده‌ته‌كانیان، ئاواش گرنگی بده‌ن به پارێزگاریكردن له‌و ژینگه جوانه‌ی كوردستان‌مان.
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم