سبەی باران دەبێت و تۆز و خۆڵی خۆڵبارانەكەیش پاك دەبێتەوە

:: PM:02:02:25/04/2025 ‌
دەستەی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچە هەوریی دەبێت لەگەڵ بوونی كەمێك تۆز و خۆڵ لە كەشدا، لە ناوچە شاخاوییەكانیش پێشبینی نمەباران دەكرێت و لەبارەی كەشی سبەیشەوە رای گەیاند كە لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند بە  پچڕپچڕی دەبارێت و پاشانرێژەكەی زیاد دەكات و هەورەتریشقەیشی لەگەڵ دەبێت. 

ئەمڕۆ هەینی 25ی نیسان، دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرەزانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە كە ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک تۆزوخۆڵ لە کەشدا هەروەها پێشبینی نمە بارانێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان .

لەبارەی سبەیشەوە، پێشبینی كردووە كە سبەى شەموو  ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت , لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت پاشان ڕێژەی دابارین زیاد دەکات لە هەندێک کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورە تریشقە و تاوە بارانی کورت خایەن بە تایبەت لە سنوری ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین . لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و کاریگەری باران بارین نامێنێت .

هاوكات ئاماژەیشی داوە كە پلەكانی گەرما یەك تا دوو پلە نزمتر دەبن بەراورد بە پلە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.


وشە - پۆڵا مەحموود