سبەی گۆڕانی كوردسات كۆنفڕانس دەبەستێت

:: PM:02:26:25/04/2025 ‌
گۆڕانی كوردسات رای گەیاند، دوای هەوڵ و تەقەلایەكی زۆر و كردنەوەی گرێ یاساییەكان، سبەی لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆنفراسی بزووتنەوەی گۆڕان دەست بەكارەكانی دەكات و بۆ ئەم مەبەستەیش ئاگەدارییەكی بڵاو كردووەتەوە. 

ئەمڕۆ هەینی 25ی نیسانی 2025، لە راگەیەنراوێكی بزووتنەوەی گۆڕان "كوردسات"دا هاتووە، ‎پاش هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر و کردنەوەی گرێ یاساییەکان، پاڵپشت بە فەرمان و رێنوێنییەكانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیار درا؛ ‎رۆژی شەموو سەعات 10ی بەیانی لە (هۆڵی ئاشتی) لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرشتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان، هاوکات ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی؛ کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان دەست بەکارەکانی دەکات.

‎لە راگەیەنراوەكەدا زیاتر هاتووە بۆ ئەو مەبەستە، بزووتنەوەی گۆڕان داوا دەکات لە هەموو ئەو هەڵسوڕاوانەی مافی بەشداری هەیە و ناویان لە لیستی دەستەی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان (هیئة العامة لحرکة التغییر)دا هەیە، دەست لەناو دەست و قوەت لە خوای گەورە ناکۆکییەکان وەلا بنێن و لەپێناو سەرپێخستنەوەی بزوتنەوەکەمان، هۆڵی ئاشتی بکەنە وێستگەی گۆڕانکاری و نوێبوونەوە و بە حەماسەوە ئەو مافە مەدەنییە سیاسییەتان پیادە بکەن و بەشداری کۆنفرانس بکەن.


وشە - پۆڵا مەحموود