له عه‌نكاوه‌ى شارى هه‌ولێر مه‌سیحیه‌كان له كه‌نیسه‌ى ماریوسف كۆبوونه‌وه و نزای ماڵئاواییان بۆ پاپا فره‌نسیس خوێند، كه رۆژى دووشه‌مى رابردوو له ڤاتیكان كۆچى دوایى كرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25 ى نیسان، له كه‌نیسه‌ى ماریوسف له عه‌نكاوه، نزایه‌ك به ناوى (ئاسووده‌یى گیان بۆ پاپا فره‌نسیس) خوێندرا. رێوڕه‌سمه‌كه له لایه‌ن مه‌تران به‌شار مه‌تى به‌ڕێوه‌ده‌برا و هه‌ردوو پێكهاته‌ى مه‌سیحى (كلدانى و ئاشوورى) تێیدا به‌شدار بوون.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاپا فره‌نسیس له ئادارى 2021 له نزیكه‌وه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كردبوو، بۆیه پێگه‌یه‌كى تایبه‌تى له لاى مه‌سیحیه‌كان هه‌یه. له به‌غداش هاوشێوه‌ى هه‌ولێر مه‌سیحیه‌كان بۆ یادى پاپا و نزاكردن بۆى له كه‌نیسه ماریوسفى كلدانى كۆبوونه‌وه.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه، سبه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێم و ته‌واوى عێراق به‌شدارى مه‌راسیمى ماڵئاواییكردنى پاپا فڕه‌نسیس له ڤاتیكان ده‌كات.