مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی شوێنی كۆبوونەوەكەیان جێهێشت

:: PM:03:10:28/04/2025 ‌
هەر یەكە لە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی شوێنی كۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەكێتیان لە ماڵی مام جەلال لە دوكان جێهێشت. 

كەمێك لەمەوبەر مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و بەدوای ئەویشدا بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی شوێنی كۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەكێتیان جێهێشت، بەڵام شاندی هەردوو حزب لە كۆبوونەوەكانیان بەردەوامن. 

لە كۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەكێتی باسی دابەشكردنی پۆستەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت. 

شاندەكەی پارتی بە سەرۆكایەتی هۆشیار زێبارییە و شاندی یەكێتیش بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی ئێستە لە كۆبوونەوەدان. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم