ئەمڕۆ، شاندی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكوومەت كۆبوونەوە، بەڵام جیاواز لە كۆبوونەوەكانی رابردوو هەریەكە لە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی ئامادەی بوون.
د.پشتیوان سادق ئەندامی شاندی پارتی لە كۆبوونەوەكەدا، رای گەیاند، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی و بافل تاڵەبانی، ژمارەیەك كۆبوونەوەی گرنگ لە نێوان هەردوولا بەڕێوەچوو.
كۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكوومەت و دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی داهاتوو بوو، بەڵام جگە لەو لێدوانەی د.پشتیوان سادق كە لە فەیسبووكی خۆی بڵاوی كردووەتەوە هێشتا هیچ راگەیەنراوێكی فەرمی نییە.