بەڕێوەبەری پسوولەی رێكخستنی خۆراكی هەولێر رای گەیاند، یەكێك لە بنچینەكانی بەكارخستنی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی لەڕێگەی بریكارەكانەوە دەبێت، ئەویش دانانی واتس ئەپێكە.
ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی ئایار، سیامەند قادر نانەكەلی بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، پێویستە سەرجەم بریكارەكانی خۆراك واتس ئەپێك دابنێن و لەو رێگەوە پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی بۆ هاووڵاتییان كارا دەكرێت.
زیاتر گوتی، دوای ئەوەی بەرپرسی داتا و زانیارییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و بەدواداچوون لە پارێزگای بەغدا سەردانی كردین، پێی ڕاگەیاندین كە پێویستە بریكارەكانی ئارد و خۆراك ئاگادار بكەینەوە، ئەپڵیكەیشنی (واتس ئاپ) لە مۆبایلەكانیان دابەزێنن.
باسی لەوەش كرد، لە كاتی دەستپێكردنی سیستمی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، بریكارەكان لە ڕێگەی نامەیەكەوە بۆ (واتس ئاپ)ەكەیان ئاگادار دەكرێنەوە لە چۆنیەتیی كارپێكردنی سیستمی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك.
لە كۆتایی قسەكانیدا دووپاتی كردووەتەوە، بۆیە پێویستە هەموو بریكارێك ئەپڵیكەیشنی (واتس ئاپ) لەناو مۆبایلەكەی هەبێت.