كۆمەڵ شكست بە بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن دەهێنێت .. كەناڵەكانی شاسوار زانیاریی "وشە" پشتڕاست دەكەنەوە

:: PM:06:26:08/05/2025 ‌
دوای ئەوەی دوێنێ‌، "وشە" هەواڵی ئەوەی بڵاو كردەوە كە هەردوو حزبە ئیسلامییەكەی كوردستان یەكگرتوو و كۆمەڵی دادگەری وەڵامی دەستپێشخەری لاهوور شێخ جەنگی نادەنەوە بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن و حسابیش بۆ شاسوار ناكەن، ئەمڕۆ كەناڵەكانی شاسوار زانیارییەكەیان پشتڕاست كردەوە. 

بەگوێرەی هەواڵی كەناڵەكانی شاسوار عەبدولواحید، كۆمەڵی دادگەری وەڵامی ئەو دەستپێشخەرییانەی نەداوەتەوە و تەنیا لاهوور شێخ جەنگی و شاسوار عەبدولواحید وەڵامی دەسپێشخەری یەكتریان بۆ بەرەی ئۆپۆزسیۆن داوەتەوە. 

كەناڵی نالیای نەوەی نوێ‌، ئەوەیشی گوتووە، كە یەكگرتووی ئیسلامیش لەوبارەیەوە وەڵامی داوەتەوە، بەڵام روونیان نەكردووەتەوە وەڵامەكەیان چییە. 

دوێنێ لە زانیارییەكەی "وشە" ئەوە باس كرابوو كە ئەو حزبانە متمانەیان بە یەكتر نییە، بۆیە ئەگەری دروستبوونی بەرەیەكی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن رەت كراوەتەوە. 

كۆمەڵی دادگەری كە ئەزموونی لەو بوارەدا هەیە، سوورە لەسەر نەچوون بۆ ناو ئەو بەرەیە ئەوە بەگوێرەی زانیارییەكی "وشە" كە لەسەرچاوەیەكی ناو حزبەكەوە دەستی كەوتووە. 

 



وشە - وشه‌