ئەمڕۆ كاردینال رۆبەرت پریڤۆست وەك پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵبژێردرا، بەو بۆنەیەوە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم پیرۆزبایی لێ كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەم مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە لاپەڕی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كاردینال پریڤۆست كرد، كە وەك پاپای نوێی ڤاتیكان بە ناوی لیۆ 14 هاتە هەڵبژاردن.
لە دەقی پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەت هاتووە، بە ناوی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاپا رۆبەرت فرانسیس پریڤۆست، دەكەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كلێسای كاسۆلیكی، هیوادارم پاپایەتی ببێتە هۆی ئاشتی و دیالۆگی نیوان ئاینەكان و ئاشتەوایی.