ئاگادارییەكی گرنگ لەبارەی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنییەوە

:: AM:10:07:09/05/2025 ‌
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە بە ئەلیكترۆنیكردنی كۆبۆنی خۆراك لەم قۆناغە پێویستی بە هیچ بڕە پارەیەك نییە و ئەوانەیشی داوای پارە دەكەن بە هیچ شێوەیەك پێوەندییان بە وەزارەتەكەوە نییە و سیستمەكە خۆڕاییە و تەنیا پێویستی بە یەك كارتی نیشتمانییە. 

لە ئاگادارییەكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیدا هاتووە، هاووڵاتیانی پارێزگای  هەڵەبجە ئاگادار دەکەینەوە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی کۆبونی خۆراک دەتوانن لەڕێگەی ئەم ئەپەی دیاری كراوە بچنە ناو سستمەکە و ناوی خۆیان تۆماربکەن بۆ وەرگرتنی ڕێنوێنی و هەر پرسیار و کێشەیەکیش سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراکی هەڵەبجە بکەن.

لە بەشێكی ئاگادارییەكەی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازیدا هاتووە، هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لەم قۆناغەدا پێویست بە هیچ بڕە پارەیەک ناکات و بە دوور بن لەو کەسانەی بۆ تۆمارکردنی ناوی خێزان بۆ کۆبونی خۆراک پارە وەردەگرن، ئاماژەیشی داوە كە بەهیچ شێوەیەک پێوەندیان بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و لایەنی حکوومیەوە نیە و سستمەکە  بەخۆڕاییە لە هەرێمی کوردستان.

لە ئاگادارییەكەدا وەك تێبینی هاتووە كە هاووڵاتی پێویستە کارتی نیشتمانی هەبێت بۆئەوەی بێ بەش نەبێت لەناو تۆمارکردن پرۆسەکە ماوەی مانگێگ دەخایەنێت.

بۆ دابەزاندنی ئەپەكە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە:


https://play.google.com/store/apps/details?id=com.ht.iq


وشە - پۆڵا مەحموود