پارەی یەكە بازرگانییەكانی سلێمانی لە كارەبای 24 سەعاتی هێندە كەم هاتووەتەوە، جێگەی تێڕوانینی خۆیان بووە.
ئەمڕۆ شەموو 10ـی ئایار، پڕۆژەی رووناكی بڵاوی كردووەتەوە، نیوەی یەكە بازرگانییەكانی سلێمانی كە پڕۆژەی ڕووناكییان پێگەیشتووە، بڕی پسوولەی كارەباكەیان بۆ مانگی چوار كەمتر بووە لە 20 هەزار دینار.
بڕیارە پڕۆژەی ڕووناكی تا كۆتایی 2026 كارەبای 24 سەعاتی دەگەیەنێتە سەرانسەری هەرێمی كوردستان.
كاركردن لە پڕۆژەی رووناكی لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك بەردەوامە، تیمەكانی پڕۆژەكە لەپێناو گەیاندنی كارەبای 24 سەعاتی بۆ سەرجەم كوردستان، ماندوونەناسانە كار دەكەن، بۆ ئەوەی تا كۆتایی 2026 سەنتەری سەرجەم شارەكان پڕۆژەكەیان پێگەیشتبێت.
بەپێی داتاكانی هەن، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستە پڕۆژەكەیان پێگەیشتووە لە شارە جیاوازەكان، لە پارێزگای هەولێر نزیكەی 530 هەزار، پارێزگای سلێمانی 40 هەزار و پارێزگای دهۆكیش 30 هەزار، تا كۆتایی 2025 تەواوی سەنتەری شارەكان دەبنە خاوەنی كارەبای 24 سەعاتی.