مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەبارەی مووچە بە میدیاكانی راگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەركەكانی خۆی بەرانبەر بە حكوومەتی فیدراڵی جێبەجێ كردووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لە دهۆك، لەبارەی خەرجكردنی مووچەی مانگی نیسان ڕای گەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەركەكانی خۆی بەرانبەر بە حكوومەتی فیدراڵی جێبەجێ كردووە.
زیاتر گوتی، هیوادارین ئەوانیش ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن و چیتر بابەتی مووچە تێكەڵی پرسی سیاسی نەكەن و وەك گوشار لە دژی هەرێمی كوردستان بەكاری نەهێنن.
لە بەشێكی قسەكانی رای گەیاند، هیوادارین بە زووترین کات (مووچە خەرج بکرێت) و ئێمەش چاوەڕێ دەکەین.
هاوكات ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی ئایار، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات، هەرچەندە كۆبوونەوەكان لە رۆژانی سیشەم ئەنجام دەدرا، بەڵام بەهۆی سەرقاڵبوونی وەزیرەكان بە كاروباری لووتكەی عەرەبی كە بڕیارە لە 17ـی ئەو مانگە لە بەغدا بەڕێوە بچێت، كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ پێش خرا.