محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بە وەزیرە كوردەكانی راگەیاند سبەی وەزیری دارایی رادەسپێرم پارەی مووچە بنێرێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی ئایار، سەرچاوەیەكی تایبەت بە "وشە"ـی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دوو لە وەزیرە كوردەكان چوونەتە لای سوودانی لەبارەی مووچەی كوردستان پرسیاریان لێ كردووە.
ئەو سەرچاوەیە گوتی، محەمەد شیاع سوودانی بەڵێنیی داوە كە سبەینێ وەزارەتی دارایی عێراق رادەسپێرێت بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.