بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان ئاگەدارییەكی بڵاو كردەوە و دەڵێ، ئەگەر سبەی لە سنووری چۆمان و گەڵاڵە دەنگی تەقینەوە هات دوودڵ مەبن.
بەرێوەبەرایەتییەكە، دانیشتوانی چۆمان و شارەدێی گەڵاڵە و سمیلان ئاگەدار دەكاتەوە، بەیانی سەعات 10 بۆ 11ی پێش نیوەڕۆ لە چالاكییەكی لەناوبردنی بەكۆمەڵ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی پارێزگای هەولێر، هەڵدەستێت بە لەناوبردنی ژمارەیەك مین لە بەرزاییەكانی چیای بەردەبووك، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەكە بەرز دەبێت.
ئەوان داوا لە هاووڵاتییان دەكەن، بۆ هیچ مەبەستێكی گەشتیاری و گیای بەهارە لەو ناوچەیە نزیك نەبنەوە و لەکاتی بیسـتنی دەنگی بەهێزى تەقەمەنییەکان نیگەران نەبن.