تەمویلی مووچە دەستی پێ‌ كرد

:: AM:10:44:13/05/2025 ‌
كەمێك پێش ئێستە تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەستی پێ‌ كرد و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەم بڕە پارە دەگات.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی ئایار، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، واژووی لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرد.

هاوكات یەكەی ژمێركاری وەزارەتی ئاگادار كردووەتەوە دەست بە تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بكەن.

ئەوەش زانراوە دوای سەعات یەكی نیوەڕۆ، ئەگەر كارە ئیدارییەكان تەواو بێت، یەكەم بڕە پارە دەگوازرێتەوە بۆ سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچەی مانگی چوار پێویستە لە نێوان 952 ملیار بۆ 957 ملیارە ئەوەش بەپێی ژمارەی داخڵكراو بۆ مووچەی خانەنشینانی نوێ‌ دەگۆڕێت.



وشە - رامیار جەواد