وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، هەرێمی كوردستان وەك هاوبەشێكی گرنگی چین لە بەرەو وزەی پاك و كەمكردنەوەی كاربۆن كار دەكات.
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، دیاری ڕەختەوان ڕاوێژكاری ئابووریی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، بە نوێنەرایەتیی وەزارەت لە پەكینی پایتەختی چین، بەشدار بوو لە كۆنفرانسی "ڕاگوزەر بەرەو وزەی پاك و كەمكردنەوەی كاربۆن، لە میانەی دەستپێشخەریی پشتێن و ڕێگەی وڵاتی چین و هاوبەشەكانی".
چین دەیەوێت پشتگیریی وڵاتانی هاوبەشی، لە دەستپێشخەریی پشتێن و ڕێگەی بكات لە قۆناغی ڕاگوزەر بەرەو وزەی پاك و كەمكردنەوەی كاربۆن.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە هەرێمی كوردستان وەك بەشێكی گرنگی عێراق، یەكێكە لە هاوبەشەكانی چین لەم پڕۆژەیەدا. لەبەرئەوە چین یارمەتی پێشكەشی كوردستان و عێراق دەكات لەو بوارەدا.
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، هەرێمی كوردستان هەنگاوی گرنگی ناوە و بەردەوامیش دەبێت لە زیادكردنی ڕێژەی بەكارهێنانی وزەی پاك و نوێبووەوە.