مەسروور بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتن لە یەكێتی قوتابیان و لاوان دەكات

:: AM:12:06:16/05/2025 ‌
مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی یەكگرتن پیرۆزبایی لە سکرتێر و مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 15ی ئایاری 2025، لە پەیامێكی مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتووە،بەڕێزان سکرتێر و  ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان،بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان کۆنگرەی یەکگرتن و هەڵبژاردنتان بە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشەکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم . 

لە پەیامەكەیدا مەسروور بارزانی ئاماژەی داوە، یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە شانازییە لە خەباتی ڕێکخراوەیی و داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی قوتابیان و لاوان و خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی و نیشتمانیمان.

لە بەشێكی تری پەیامەكەدا هاتووە، هیوادارم لەم قۆناخە نوێیەی ڕێکخراوەکەتاندا، بە شێوازێکی پێشکەوتووتر و لە ڕێگەی زانست و هزری داهێنەرانەوە، زیاتر کار لە پێناو پيشخستنی هەوڵ و تواناکانی قوتابیان و لاوانی کوردستان بکەن و وەک هەمیشە پشتیوانیی پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان بن.

لە كۆتایی پەیامەكەیشدا هاتووە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی  یەکگرتنەوەتان لێ دەکەم و هەموو پشتیوانییەکی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود