نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دواى كۆتاییهاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، له‌وێوه به‌ره‌و تاران، پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامیى ئێران بەڕێ دەکەوێت.
سەرۆکایەتیی هەرێم بڵاوی کردەوە، سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ تاران؛ به بانگهێشتێكی فەرمییه بۆ بەشداریکردن لە دیدارى تاران بۆ گفتوگۆ، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، ڕێکدەخرێت و سبه‌ی یه‌کشه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بەشداریکردنی لەم دیداره‌دا، دووپاتکردنەوەی پشتگیریی هەرێمی کوردستانه بۆ هەوڵەکانی گفتوگۆ و بەهێزکردنی هاوکاریی بنیاتنەرى نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچه‌كه، له‌پێناو ئارامى و سەقامگیری، یه‌كترتەواوكردنی ئابووری و پێکەوەژیانی ئاشتییانه‌دا.
بەپێی كارنامه‌ى دیداره‌كه، نێچیرڤان بارزانی له مێزگردێكدا، تیشک دەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە، دووپات له هاوبەشی لەسەر بنەمای ڕێزله‌یه‌كگرتن و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كۆ ده‌بێته‌وه، پێوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌رێمی کوردستان و دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، تاوتوێ ده‌که‌ن.