سەرۆكی هەرێم و سەرۆكوەزیرانی عێراق پێوەندییەكانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ كرد

:: PM:08:19:17/05/2025 ‌

لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی كۆمكاری عەرەبی لە بەغدا، ئەمڕۆ شەموو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دیدارێكی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدراڵ ئەنجام دا و گفتوگۆیان لەسەر پێوەندییەكانی هەولێر- بەغدا كرد، دووپاتیان لەسەر پتەوكردنی هاوكاری و لێكگەیشتنی زیاتری نێوان هەردوولا كردەوە.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستخۆشیی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد بۆ میوانداریكردنی كۆبوونەوەی كۆمكاری عەرەبی، هەروەها سوپاسی كرد بۆ بانگهێشتكردنی لە چوارچێوەی كارەكانی كۆبوونەوەكەدا، هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەسەر پێوەندییەكانی هەولێر- بەغدا كرا و دووپاتیان لەسەر پتەوكردنی هاوكاری و لێكگەیشتنی زیاتری نێوان هەردوولا كردەوە.

ئەمە و لە پەراوێزی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، چاوی بە سەركۆماری عێراق و ‌ ژمارەیەك لە سەركردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی عەرەبی كەوت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل