بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەنەراوێكدا گرتنی تۆمەتبارێكی ئافرەتی دووپات كردەوە كە دزی لە چەند دوكانێكی زێڕنگری كردبوو، ئەو خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانە و لە كاتی گرتنیدا دەست بەسەر چەند پارچە زێڕێك گیرا كە لە شوێنێكی جەستەیدا حەشاری دابوو.
بەپێی راگەیاندنەكە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارێكی ئافرەتمان بە ناوی ( د، ع، ع) گرت، كە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی چەند تاوانێكی دزیكردن لە چەند دوكانێكی زێڕنگری، هەڵساوە بە سەرقاڵكردنی خاوەن دوكانەكە و زێڕی ساختەی لە جێگەی زێڕی راستی داناوە و چەند پارچە زێڕێكی دزیوە.
تۆمەتبارەكە خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانە و دوای ئەنجامدانی هەر تاوانێكی دزیكردن گەڕاوەتەوە شارەكەی خۆی بۆ فرۆشتن و ساغكردنەوەی زێڕەكان، هەروەها لە كاتی گرتنیدا دەستمان بەسەر چەند پارچە زێڕێك گرت كە لە شوێنێكی جەستەیدا حەشاری دابوو، دووپاتی كردەوە، هەر كەسێك سكاڵای یاسای لەسەر هەیە دەتوانێت سەردانمان بكات.