سەرۆكی حكوومەت لە واشنتن چەند دیدارێكی گرنگ ئەنجام دەدات

:: AM:08:43:18/05/2025 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی لە واشنتنە، بڕیارە زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا و كۆنگرێس ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حكوومەتی ئەمەریكا، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵا گەیشتە واشنتن.

لەم سەردانەدا بڕیارە سەرۆكی حكوومەت، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكوومەتی ئەمەریكا و كۆنگرێس ئەنجام بدات. هەروەها لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەنكارانی ئەمەریكی گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پێوەندیی ئابووری و بازرگانی دەكات.

تەوەرێكی سەرەكیی گفتوگۆكانی سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا،  تایبەتە بە پتەوكردن و پەرەپێدانی زیاتری پێوەندی و هاوبەشی ستراتیجیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا و تاوتوێكردنی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە.

مەسرور بارزانی هەروەها بەشداریی لە  گفتوگۆیەكی تایبەتی كۆڕبەندی وزە لە واشنتن دەكات بە ناونیشانی "داهاتووی وزە لە هەرێمی كوردستان".


وشە - رامیار جەواد