میدیاكانی ئێران به بایه‌خه‌وه باسیان له گه‌شتی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران كردووه كه ئێواره‌ی دوێنێ شه‌موو گه‌یشته تاران. باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له یه‌كێك له مێزگرد یان پانێڵه‌كانی کۆڕبەندی گفتوگۆی وتاری ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی ته‌سنیم بڵاوی كرده‌وه، نێچیرڤان بارزانی به بانگهێشتی فه‌رمیی عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی تارانی كردووه، ئه‌و گه‌شته‌یشی دوای ئه‌وه دێت له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بیدا به‌شداریی كردبوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نێچیرڤان بارزانی له یه‌كێك له پانێڵه‌كانی ئه‌و کۆڕبەندەدا وتاری ده‌بێت و تیشك ده‌خاته سه‌ر روانگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ داهاتووی ناوچه‌كه، دووپات له هاوبه‌شی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز له‌یه‌كگرتن و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه پێی وایه ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی له‌م کۆڕبەندەکەدا، دووپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه له گفتوگۆ و دیالۆگ و په‌ره‌پێدانی هاوكاریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان وڵاتان و گه‌لانی ناوچه‌كه، له پێناو پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی پێشخستن و بووژانه‌وه‌ی ئابووری و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیخوازانه‌یه.
كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی ''کۆڕبەندی گفتوگۆی تاران''، له ژێر دروشمی ''هۆكاره ناوچه‌ییه‌كان له سه‌قامگیری یان پشێویی جیهانی''، له رۆژانی یه‌كشه‌م و دووشه‌م به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت. 200 میوان له 53 وڵاتی جیاوازی دنیا له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شدارن.
هه‌ریه‌ك له خه‌به‌ر ئۆنلاین، ئیرنا، ئیقتساد نیوز، ئه‌فكار نیوز، ئاوه‌ش، ئافتاب، هه‌مشه‌هری، عه‌سرێ ئیران، ئاوانیوز، ئیسنا، مێهرنیوز و زۆربه‌ی میدیاكان هه‌واڵه‌كه‌یان رووماڵ كردووه.
جێی باسه هه‌ر له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆ ده‌بێته‌وه، پێوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌رێمی كوردستان و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، تاوتوێ ده‌كه‌ن.