دەستەی كەشناسیی عێراق بڵاوی كردەوە، پێشبینی دەكەن لە سبەینێوە جارێكی تر خۆڵبارین وڵاتەكە بگرێتەوە.
لە راگەیەنراوێكی دەستەی كەشناسیی عێراقدا هاتووە، لە سبەینێ دووشەمەوە شەپۆلێكی تری خۆڵبارین، ناوچە جیاوازەكان دەگرێتەوە و پلەی گەرما روو لە دابەزین دەكات و تا رۆژی چوارشەم بەردەوام دەبێت.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ یەكشەم ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێك ناوچەی جیاجیا نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی كەم لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێم هەیە.
ئاشكراشی كرد، سبەینێ دووشەم ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.