ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، هاووڵاتییەك لە گەڕەكی ئازادیی هەولێر كەسێكی كوشت، دواتر لەلایەن ئاسایشەوە بكوژەكە گیرا.
ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە گەڕەكی ئازادیی شاری هەولێر، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوان دوو دراوسێ دروست بووە و ئاكام بووە هۆی كوژرانی هاووڵاتییەك.
باس لەوەش كراوە، شەڕەكە بووە هۆی كوژرانی هاووڵاتییەك و برینداربوونی كەسێكی تر، دواتر بكوژەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو.
روون كراوەتەوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە كاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبار (ك، ع، ح) گیرا و ڕێكاری یاسایی بەرانبەری گیراوەتەبەر.