لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعوود بارزانی لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆ بووەوە.
سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای پیرۆزبایی بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتن ڕای گەیاند، ئەم کۆنگرەیە زۆر جیاواز بوو، لە سەرەتای دەست پێ کردنی کارەکانی زۆر بە باشی بەڕێوە چووە و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی کۆنگرە دەکەم.
سەرۆک بارزانی لە درێژەی وتەکەیدا هەموو پاڵپشتی و پشتگیرییەکی خۆی بۆ یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دووپات کردەوە، لەسەر گرنگیدان بە هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری و پاراستنی بەها باڵاکانی کوردایەتی و ڕێزگرتن لە ئافرەتان و هێنانە پێشەوەیان بۆ ناو کایەی ڕێکخراوەیی، گرنگیدان بە توێژی قوتابییان و لاوان ئامۆژگاریی پێویستی خستەڕوو.
سەرۆک بارزانى ئاماژەشی بە چەندان وێستگەی مێژوویی خەبات، قوربانیدانی قوتابییان و لاوان لەناو ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەتا ئەمڕۆ دا.