كوردستان و ئێران ستایشی پێشڤەچوونی پێوەندییەكانیان كرد

:: PM:06:42:18/05/2025 ‌
هەر لە بەردەوامیی سەردانەكەیدا بۆ تاران، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لەبارەی پەرەپێدانی پێوەندییەكانی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە دیدارەكەدا، هەردوولا ستایشی بەرەوپێشچوونی پێوەندییەكانیان كرد. لەمبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیری و هاوكارییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

هەردوولا دوایین پێشهاتەكان و بارودۆخی ناوچەكە و ئاڵنگارییەكانیان تاوتوێ كرد، لەسەر پێویستیی هاوئاهەنگی لایەنە پێوەندیدارەكان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هاوڕا بوون، هەروەها داكۆكییان لەسەر هاریكاریی هەمەلایەن لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، كردەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم