بەیانیی ئەمڕۆ بارهەڵگرێك خۆی كێشا بە پردی گۆپاڵە و پردەكەی بە تەواوی رووخاند.
عەقید شۆڕش جەلال بەڕێوەبەری هاتوچۆی بازیان رای گەیاند، ئەم بەیانییە بارهەڵگرێك خۆی كێشاوە بە پردی گۆپاڵە، بەهۆیەوە پردەكە رووخاوە و رێگەكە داخراوە.
ئاشكراشی كرد، ئێستە تەنیا رێگەیەكی یەكساید بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بچووك كراوەتەوە و سەرقاڵی كردنەوەی رێگەكەن بە تەواوی.
كەمێك پێش ئێستە هاتوچۆی چەمچەماڵ لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، ئاگاداری بۆ شوفێران بڵاو كردەوە و نووسیویەتی: "ئەگەر بەنیازی چوونی بۆ سلیمانی مەچۆ."
هاوكات هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی كردەوە كە كەمێك بەر لە ئێستە لەسەر رێگەی سەرەكیی نێوان سلێمانی- كەركووك بە دیاریكراوی لە سنووری شارۆچكەی گۆپاڵە- بازیان، بارهەڵگرێك لە جۆری مان ڕەنگی سپی، خۆی كێشا بە پردی ئاسنینی پەڕینەوەی هاووڵاتییان لەسەر شەقامە سەرەكییەكە، لە ئەنجامدا پردەكە زیانی زۆری پێگەیشتووە.