سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری ئاسایشی ناوخۆى ئەمەریکا کۆبووەوە

:: AM:09:16:23/05/2025 ‌
پێنجشەم 22ی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن, لەگەڵ کریستی نۆوم وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دووپات لە پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە نێوان لایەنە پێوەندارەكانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا، بە تایبەتی لە بواری ئەمنی و ڕاهێنان و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو.


وشە - پێشەنگ مەحموود